په‌یماننامه‌ی زیادکردنی موچه‌ی په‌رستاران هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌

ڕێکخراوی کۆمۆن و هه‌رێمه‌کانی سوید، سڤاریه‌س کۆمونه‌ر ئۆک لاندستینگ ،ئێس کۆ ئێل،  بڕیارن داوه‌ په‌یمانی نێوانیان و یه‌کیه‌تیی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ڤۆردفیۆربوندێت، که‌ په‌یمانی تایبه‌ت به‌ موچه‌ی 85000 په‌رستاره‌، هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌.

ڕێکخراوی کۆمۆن و هه‌رێمه‌کانی سوید له‌ ماوه‌ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا بوو پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی مووچه‌ی په‌رستارانی وروژاند، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بوو خاوه‌نکاران پێیان وابوو له‌م بارودۆخی سستی بازاڕه‌دا مه‌رجه‌کانی موچه‌ له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا گران له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت.  به‌پێیی ئه‌و په‌یمانه‌ که‌ ده‌بوا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ موچه‌ی په‌رستاران له‌ماوه‌ی ساڵی 2010دا به‌ له‌سه‌دا دوو به‌رز ده‌کریته‌وه‌.

هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ له‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه‌ گران ده‌که‌وێت به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکه‌وتنه‌کان سه‌ر به‌ ڕێکخراوی کۆمۆن و هه‌رێمه‌کانی سوید ئینگێلا گاردنه‌ر سوندسترێۆم، به‌ڵام هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ به‌رگرتنه‌ له‌ که‌وتنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی بێ سوود. له‌هه‌مانکاتدا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هه‌وڵی هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی زیادکردنی موچه‌ی په‌رستاران ڕێگه‌ بۆ چاولێکه‌ریی یه‌کیه‌تی مامۆستایان خۆش بکات که‌ چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یمانی موچه‌که‌یان نوێ بکرێته‌وه.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista