پرۆگرامی ستۆکهۆلم په‌سه‌ند کرا

ڕێکه‌وتنی ناسراو به‌ پرۆگرامی ستۆکهۆلم ،ستۆکهۆلمسپرۆگرامێت، ئه‌مڕۆ  له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا له‌ برۆکسلی پایته‌ختی‌ به‌لجیکا له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاست به‌رزدا په‌سه‌ند کرا.

-         - ئه‌نجوومه‌نی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا، ئیورووپا ڕۆدێت، هه‌موو خاڵه‌کانی پرۆگرامی ستۆکهۆلم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و عه‌داله‌ت، په‌سه‌ند ده‌کات، ئه‌مه‌ کارێکی گرنگه ‌و کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه‌. به‌م قسانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ،خوسێ مانوێل بارۆسۆ، په‌سه‌ندکردنه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و تێیدا سوپاسی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید که‌ ئێستا سه‌رۆکایه‌تی یه‌کیه‌تیه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ کرد. 

به‌وپێیه‌ هاوکارییه‌کی توندوتۆڵ له ‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کیه‌تیه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پرسی دادوه‌ریی و په‌نابه‌ریی ده‌ست پێ ده‌کات. له‌ خاڵه‌کانی ئه‌و پرۆگرامه‌ هێنانه‌ کایه‌ی سیستێمێکی هاوبه‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافی په‌نابه‌ریی، هاوکاری بۆ به‌رگرتن له‌ تاوانکاریی له‌ سنووری نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌روه‌ها کاری ڕاهێنان و فێرکاری دادوه‌رانیش یه‌کێک ئه‌بن له‌ هاوکارییه‌کان. 

جێی باسه‌ له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2004 دابوو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی یه‌کیه‌تیی ئه‌و‌رووپا له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێنج ساڵه‌ به‌ناوی ،پرۆگرامی هاگ، پرسی پۆلیس، گومرگ، فریاگوزاریی، سزا، ،مافی شارومه‌ندی هه‌روه‌ها پرسه‌کانی کۆچ و په‌نابه‌ریی، ڕێککه‌وتن ئه‌و پرۆگرامه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌ر ده‌چێت، هه‌ربۆیه‌ سوید ‌له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌یدا بۆ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌ پرۆژه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی نوێ به‌ ناوی پرۆگرامی ستۆکهۆلم هاته‌ پێش و ئه‌نجام له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تییه‌که‌وه‌ ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند کرا.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista