کارگه‌ی ده‌رمانساز نرخی ده‌واوده‌رمان زیاد ده‌که‌ن

کارگه‌ ده‌رمانسازه‌کان نرخی ده‌واوده‌رمانی خۆیان له‌ مانگێکه‌وه‌ بۆ مانگێکی تر زیاد ده‌که‌ن. ئه‌م کاره‌ دوور نییه‌ له‌ ساڵی 2003 ـوه‌ تاکوو ئێستا زه‌ره‌ری نیومیلیارد کرۆنی له‌ ده‌وڵه‌ت دابێت.

کارگه‌ ده‌رمانسازه‌کان له‌نێو خۆیاندا کێبه‌رکێی ئه‌وه‌یانه‌ که‌ هه‌موو مانگێک ده‌رمانی خۆیان به‌ نرخێکی هه‌رزان به‌ ده‌رمانخانه‌کان بفرۆشن. به‌ڵام له‌ په‌یدۆزییه‌کدا که‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنس نیهێته‌ر ئه‌نجامی داوه‌ دیار که‌وتووه‌ که‌ کارگه‌ ده‌رمانسازه‌کان دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌مانخانه‌کاندا ڕێک ده‌که‌ون مانگێک ناکێشت و نرخی پاکه‌ته‌ده‌رمانی خۆیان چه‌ندسه‌د کرۆنێک زیاد ده‌که‌ن.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشێکی زۆر که‌ پارێزه‌ی خه‌رجیی زۆری ده‌واوده‌رمانیان هه‌یه‌ ـ هیۆگ کۆستنادس خیود  ـ و به‌و پێیه‌ ده‌رمانێک که‌ به‌ کاری ده‌به‌ن زۆریان له‌سه‌ر ناکه‌وێت، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان چاره‌سه‌ر برده‌وام ببن و به‌و هۆیه‌وه‌ فۆرشی ده‌واوده‌رمانی کارگه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌مه‌یش کارگه‌کان پاره‌یه‌کی زۆریان ده‌ست ده‌که‌وێت، نیکلاس هێدبه‌ری ئه‌مه‌ی به‌ ڕۆژنامه‌که‌ گوتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista