ڕاینفێلد: ڕێساکانی نه‌خۆشی له‌پشت پشتگیرییه‌ که‌مه‌که‌وه‌ن

سه‌رۆکوه‌زیران یسوێد فرێدریک ڕاینفێلد ئه‌مڕۆ ڕای خۆی له‌ باره‌ی ئه‌و پشتگیرییه که‌می به‌ره‌ی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌ربڕێ که‌ له‌ ڕاپێوانێکدا ده‌رکه‌وتووه‌. ڕاینفێلد لای وایه‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌ هۆی بۆ نموونه‌ ڕێسای سه‌ختی نه‌خۆشییه‌وه‌یه‌ و خۆیشی له‌به‌ر ڕابه‌رایه‌تیکردنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپاوه‌ نه‌یپه‌رژاوه‌ وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران به‌شداری لێدوانی پرسه‌ ناوخۆییه‌کان بێت. بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌بینێت کار بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ئاماری ڕاپرسییه‌کان بگۆڕێن و ده‌زانێت که‌ له‌م کاره‌ دوا که‌وتوون.

له‌ پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوودا بوو که‌ ئامارێکی بیرۆی ناوه‌ندیی ئامارگرتن، دیاری خست که‌ له‌ مانگی ڕابردوودا به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاری به‌ 7،5 له‌ سه‌دا پێشی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان که‌وتووه‌.  له‌ کۆتایی هه‌فته‌یشدا ڕاپیوانێکی ده‌ستگه‌ی سیفۆس که‌لێنێکی گه‌وره‌تری نێوان هه‌ردوو به‌ره‌که‌ی دیار خست، به‌و ئاماره‌یش به‌ره‌ی سه‌وزوسوور به‌ 11 و نیو له‌ سه‌د داویه‌ته‌ پێش به‌ره‌ی حوکمڕان. توێژه‌رانی بواری سیاسه‌تی ناوخۆی سوێد لایان وایه‌ که‌ لێدوانی تایبه‌ت به‌ ڕێسا سه‌خته‌کانی بیمه‌ی نه‌خۆش کاریگه‌ری له‌م بواره‌دا ناوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆکوه‌زیرانیش هه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista