(ساب) و (بایک) ـی چینی هاوکاری ده‌که‌ن

ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ کارگه‌ی بایکی سه‌ر به‌ بێژینگی ئۆتۆمۆتیڤی ئۆتۆمبیلساز ماف و ئامێری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی سابی مۆدێل نۆ داش سێ و نۆ داش پێنج ده‌کڕێت. ئه‌گه‌رچی هێشتا ئاشكرا نه‌کراوه‌ ئه‌م کڕێنه‌ چه‌ندی تێچووه به‌ڵام مه‌زه‌نه‌ ده‌کرێت دوو میلیارد کرۆنی سوێدی بێت‌ و ستێن لارشۆن که‌ له‌ کارگه‌ی سابدا جێگری سه‌رۆکی سه‌ندیکای یونیێنه‌، له‌ کاره‌که‌ ڕازییه‌

ئه‌وه‌ی که‌ تاکوو ئێستا خۆ له‌ باسکردنی پارێزراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بایک هێشتا نیازی وایه‌ هه‌رهه‌موو ساب بکڕێت. بایکیش یه‌کێکی پێنج هه‌ره‌ کارگه‌ ئۆتۆمبیلسازه‌کانی چینه‌ و خاوه‌نی به‌شی گه‌وره‌ی کارگه‌ی بێجینی گه‌ڕۆک سازه‌.

به‌پێی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ساب که‌ گونیلله‌ گوستاڤ گوته‌بێژیه‌تی ئه‌م کڕێنوفرۆشه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ بێجینی ئۆتۆمبیلساز ساب له‌ چین به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ڵێت ئێمه‌ ته‌کنۆلۆژی و ئامێرمان پی فرۆشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی خۆییان پێ به‌رهه‌م بهێنێ.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista