ده‌ستگه‌ی باج خه‌ڵک ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

ده‌ستگه‌ی باج داوای له‌ سوێدییه‌کان وایه‌ که‌ به‌ خواستی خۆیان به‌ ده‌ستگه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نن پاره‌یان له‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ بکه‌ن باجیان وه‌ک سزا لێ ناسه‌ندرێت. ئه‌گه‌ر که‌سێ وا نه‌کا و، به‌ڵام بۆ ده‌ستگه‌ی باج ئاشکرا ببێ پاره‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌واندووه‌، دوور نییه‌ هه‌م باجی لێ بستێرێ و هه‌م زێده‌باجی بخرێته‌ سه‌ر.  به‌ڵام ده‌سگه‌که‌ ده‌توانێ پرسه‌که‌ به‌ ده‌ستگه‌ی تاوانه‌ ئابوورییه‌کانی بدات. 

پاره‌یه‌کی وایش ئه‌گه‌ر خۆ له‌ قه‌ره‌ی 400 هه‌زار کرۆن بدات، دوور نییه‌ به‌ تاوانێکی گه‌وره‌ی خۆ له‌ باج دزینه‌وه‌ دابنرێت، که‌ سزاکه‌ی به‌ندکردنه‌.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista