چای و قاوه‌ شه‌کره‌ ده‌بڕن

به‌پێی سی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ نیومیلیۆن که‌سێکی لێدا به‌شدار بوونه‌ و له‌ سوێد و ژاپۆن و به‌ریتانیا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام دراون، چای و قاوه‌ مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شه‌کره‌ له‌ گه‌وره‌ساڵیدا که‌م ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڵام نابێ زیادخۆرییان لێ بکرێت، به‌ڵکه‌ سێ تا چوار پیاڵه‌ی چای یان قاوه‌ له‌ ڕۆژێکدا بخورێته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنس نیهێته‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایگه‌یاندووه‌.

به‌ڵام مادده‌ی کۆفێیینی ناو قاوه‌ نییه‌ که‌ به‌ری شه‌کره‌ ده‌گرێت، به‌ڵکه‌ قاوه‌ی بێکۆفێیینه‌ که‌ ئاکامی هه‌ره‌باشی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.  له‌ چایدا ماده‌ی تر هه‌ن که‌ ئه‌و کاریگه‌رییه‌یان هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista