خوێندنگه‌کان ئاستی زانیاریی هه‌ڵناسه‌نگێنن

دوو له‌ سێی ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی ده‌ستگه‌ی پشکنینی خوێندنگه‌کان چاویان پێدا گێڕاون،‌ ئه‌و ڕێسایانه‌ ڕه‌چاو ناکه‌ن که‌ ده‌ڵێن هه‌موو فێرخوازێک ده‌بێت له‌ هه‌موو وه‌رزێکی ساڵدا ئاستی خوێندن و فێربوونی به‌ نووسین هه‌ڵسه‌نگێندرێت. ئه‌مه‌ به‌پێی ده‌ستگه‌ی پشکنینی خوێندنگه‌کان هه‌لومه‌رجی فێرخوازه‌کان بۆ گه‌ییشتن به‌ ئامانجی په‌روه‌رده‌ خراپ ده‌کات.

ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ نووسراوه‌ له‌ پۆلی یه‌که‌وه‌ تاکوو پۆلی نۆ به‌‌ هه‌موو فێرخوازێک بدرێت. ئه‌مه‌ به‌و مه‌به‌سته‌وه‌یه‌ که‌ چاو به‌سه‌ر ئاستی زانیاریی فێرخوازه‌کانه‌وه‌ بنرێت، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی خوێندنامه‌یان پێ بدرێت، که‌ دیاره‌ له‌ پۆلی هه‌شته‌وه ده‌ست پێ ده‌کرێت. به‌ڵام ده‌ستگه‌ی پشکنینی خوێندنگه‌کان بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و 539 خوێندنگه‌یه‌ی که‌ پشکنراون، هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسراو به‌ فێرخوازه‌کان ناده‌ن،  بیشیده‌ن پڕ له‌ هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌یه‌.   ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista