یاسای نوێی خوێندن پێشنیاز کرا

ئیتر له‌ خوێندگه‌ قه‌ده‌خه‌ ده‌کرێت فێرکارێ دامه‌زرێنی که‌ خوێندنی فێرکاریی ته‌واو نه‌کردووه‌ و له‌وێوه‌ شیاوی کاری فێرکاری نییه‌. ئه‌مه‌ یه‌کێکی ئه‌و هه‌واڵانه‌ بوو کاتێ‌ وه‌زیری خوێندن ـ  یان بیۆرکلوند ـ ئه‌مڕۆ یاسای نوێی خوێندنگه‌ی پێشنیاز کرد که‌ به‌ ئه‌نجوومه‌نی یاسای ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لێی ورد ببێته‌وه‌. له‌ یاسا کۆنه‌که‌ی خوێندنگه‌دا گه‌لێ که‌لێن له‌بواری لێوه‌شاوه‌ییدا هه‌بوونه‌ بۆیه‌ یه‌ک له‌ ده‌ی فێرکاران پسپۆری بواری خۆیان نه‌بووه‌ و خوێندنیان ته‌واو نه‌کردووه‌.

له‌ به‌شی دووه‌می یاسا نوێیه‌که‌ی خوێندنگه‌دا داوا کراوه‌ باخچه‌ی ساوایان به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی خوێدنگه‌ دابنرێت و به‌ به‌شێکی سیستمی په‌روه‌رده‌ بژمێردرێت. خوێندنگه‌ی ئازاد ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێسایانه‌ ڕابهێنێت که‌ خوێندنگه‌ی شاره‌وانییه‌کان ڕه‌چاویان ده‌که‌ن؛ بۆ نموونه‌ ده‌بێت نه‌خۆشه‌وانیی بۆ فێرخوازان دابین بکه‌ن، نه‌ک هه‌ر پزیشک و په‌رستیار به‌ڵکوو ده‌روون و کۆمه‌ڵناسیشی لێ دابمه‌زرێنن.

ده‌ستگه‌ی پشکنینی خوێندنگه‌یش ده‌سته‌ڵاتێکی زۆرتری پێ ده‌سپێردرێت تا بتوانێ تاوانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ دیاری بکات که‌ کاری خۆیان باش ئه‌نجام ناده‌ن و له‌ باری قورسیدا خوێدنگه‌ دابخات، به‌ڵام وه‌یزیری په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند هێشتا ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ده‌ستگه‌یه‌ به‌ که‌م ده‌زانێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista