ڕاینفێلد نیگه‌رانی قه‌ده‌خه‌کردنه‌که‌ی ده‌ ته‌ په‌ی تورکیایه‌

ئه‌و قه‌ده‌خه‌یه‌ی‌ دادگه‌ ده‌ستوورییه‌که‌ی تورکیا به‌سه‌ر پارتیی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد ـ ده‌ته‌په‌ ـ ـیدا سه‌پاند، حوکوومه‌تی تورکیا و دادگه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ ناکۆکییه‌ک ناوه‌ که‌ ئاستیی گرژییه‌ سیاسییه‌کانی وڵاته‌که‌ زیاد ده‌کات. قه‌ده‌خه‌کردنی گه‌وره‌ترین پارتیی سیاسیی کورد له‌ په‌رله‌مانی تورکیا، که‌ هه‌ینیی ڕابردوو بڕیار درا، حوکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی سه‌ره‌نگرێ کردووه‌ که‌ ده‌یویست کۆتایی به‌ ناکۆکییه‌ فره‌ساڵانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوردی تورکیادا بهێنێت.  ناکۆکیی نێوان حوکوومه‌تی تورکیا و دادگه‌ ده‌ستوورییه‌که‌ی له‌نێو وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایشدا نیگه‌رانیی ناوه‌ته‌وه‌. سه‌رۆکوه‌زیرانی سوێد فرێدریک ڕاینفێلد پشتی سه‌رۆکی تورکیا رێجێب ته‌ییب ئاردۆگان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌گرێت که‌ له‌ ڕێیانه‌وه‌ تورکیا دێمۆکراسی لی دابین ببێ.

راینفێلد ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ حوکوومه‌تی تورکیا داوا بکه‌ین ڕیفۆرم دابێنێت و سا ئه‌گه‌رچی کارێکی باشی له‌م بواره‌دا ـ هه‌ر ئه‌مساڵ ـ ده‌ست پێ کردووه‌، نابێ له‌ بیرمان بچێ که‌ هێزی تری وا له‌ تورکیا هه‌ن که‌ ڕوویان له‌ لایه‌کی تر ناوه‌ و بۆ نموونه‌ باس له‌ قه‌ده‌خه‌کردنی پارتیی سیاسی ده‌که‌ن که‌ ده‌شێت هه‌م پارتیی حوکمڕان بێ و هه‌م پارتیی به‌رهه‌ڵست.

به‌م قه‌ده‌خه‌کردنه‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌ که‌ به‌ به‌هانه‌ بگیرێ و لێدوانه‌کانی تورکیا و یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ڕابگیرێ، ئه‌گه‌رچی ڕاینفێلدی سه‌رۆکوه‌زیران به‌و هیوایه‌وه‌یه‌ کاری وا پێش نه‌یێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista