فرۆشی ئۆتۆمۆبیل له‌ دوامانگی ساڵدا زیادی کردووه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریخستووه‌، له‌ مانگی دێسامبردا 19.340 ئۆتۆمبیلی تازه‌ تۆمارکراون.  ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دیسامبری ساڵی ڕابردوو له‌ سه‌دا 12،7 زیاتر بووه‌. له‌ ته‌واوی ساڵی 2009 دا 213.380 ئۆتۆمبێل تۆمارکران، به‌راوردی ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ سالی پێشووتری له‌ سه‌دا16 که‌م بووته‌وه‌.  ڤۆلڤۆی ڤ70 و ڤ50 ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ن که‌ زیاتر فرۆشراوون و تۆمار کراوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی باریی که‌متر فرۆشراوون‌ و فرۆشی ئۆتۆمبیلی ساب ‌ ساڵی 2009 له‌ سه‌دا 65 دابه‌زیوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista