سه‌رمایه‌کی تووش ڕووی له‌ سوێد ناوه‌

زستان و سه‌رما سوێدیان له‌ چه‌مه‌ره‌ ناوه‌ و پێ ده‌چێت سه‌رمایه‌کی تووش له‌م دووسێ ڕۆژه‌ی‌ داهاتوودا سڤێلاند و نورلاندی سوێد دابگرێته‌وه‌، که‌ نرخی کاره‌بای ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ به‌جارێک زیاد ده‌کات. ئه‌م سه‌رمایه‌ به‌تایبه‌تتر شاری سیه‌رنه‌ی هه‌رێمی داله‌رنا ده‌گرێته‌وه‌ که‌ چاوه‌ڕێ ده‌گرێت بۆ 44 پله‌ی ژێر سفری گه‌رما داکشێ و ئا به‌و ئاوایه‌ چه‌ند ڕۆژێک بکێشێ. ئه‌م سه‌رمایه‌ به‌ لای سێه‌رنییه‌کانه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام بۆ گه‌شته‌وانان سه‌خت ده‌بێت. لێنا هۆکانسۆنی بیرۆی گه‌شتوگوزاره‌که‌ی ده‌یڵێت.

هۆکانسۆن ده‌ڵێت ئێره‌ وه‌ها ساردی ده‌کات که‌ هه‌موو شتێک په‌کی ده‌که‌وێت. نه‌ ئۆتۆمۆبیل وه‌گه‌ر ده‌که‌وێت و نه‌ هیچێک. ئاو ده‌یبه‌ستێ و ده‌بێت گه‌رما له‌ هه‌موو شوێنێک دابین بکرێت. که‌ خه‌ڵکێکی زۆریش بۆ سه‌یران ڕوو لێره‌ ده‌نێ و، دیاره‌ به‌ سه‌رمای وا ڕانه‌هاتوون،  کێشه‌ی زۆری ئۆتۆمبیلیان دێته‌ ڕێ.

ئاو بیبه‌ستێ و ئۆتۆمبیل له‌ کار بکه‌وێ و پله‌ی گه‌رما تا 44 ـی ژێری سفر داشكێ، هیچێکی وا به‌ به‌ر مرۆڤه‌وه‌ نامێنێ مه‌گه‌ر له‌ ماڵی خۆیدا ستار بگرێ ـ لێنا هۆکانسۆن ده‌ڵێت ـ  ئه‌گه‌ر له‌ توانستی که‌سدا نه‌مێنیت خلیسکانێ و ڕه‌وخلیسکێی لێدا بکات. سه‌ره‌ڕا دوور نییه‌ پێی بوێ بچێته‌ ده‌رێ و دار بۆ ئاگردان بێنێ، سا ئه‌گه‌ر وا بێ ده‌بێ خۆی زۆر باش بپۆشێت.  

بۆ سه‌رماوسۆڵی وا مرۆ ده‌بێت چه‌ند چینێ جلوبه‌رگی له‌ به‌ر بێت و چه‌کمه‌ی باش و پێڵاوی بنه‌ستووری له‌ پێ بێت و ده‌ستکێش و کلێته‌ی بیر نه‌چێت و ناوکراسی و کراسی ئه‌گه‌ر خوری بێ، ده‌بێت شتێکی وای به‌ سه‌ردا بدات ئاو هه‌ڵنه‌مژێ و له‌ش وشک ڕابگرێ. که‌ پله‌ی گه‌رما بۆ 30 ژێر سفر داده‌به‌زێت مرۆ هه‌ست به‌ سه‌رما له‌ سییه‌کانیدا ده‌کات که‌ هه‌وا سارده‌که‌ هه‌ڵده‌مژێت و، لێنا هۆکانسۆنی تایین نموونه‌ی تریشی ده‌بینێت

له‌و سه‌رمایه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێ له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت و ملپێچی تا ده‌م به‌ستبێ و هه‌ناسه‌ی ڕووه‌و ئاسمان بدات و چاو بتروکێنێ، برژانگی لێک گیر ده‌بێ، سا دنیا سارتری بکا ده‌ست و پێی ده‌ڕچێ

سه‌رما هه‌ر ئه‌م هه‌مووه‌ نانێته‌وه‌ به‌ڵکه‌ نه‌وتیش گران ده‌کا، که‌ له‌ دوێنێوه‌ سه‌لماوه‌ و نرخی به‌رمیلێکی نه‌وتی خاو به‌ 82 دۆلار گه‌ییووه‌. به‌ڵام چون مرۆ له‌ زستاندا ئۆتۆمبیل که‌متر به‌ کار ده‌هێنێت  نرخی به‌نزین داده‌شکێ، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ که‌ ئولف سڤان ده‌یڵیت، که‌ سه‌رۆکی گشتیی ئینستیتیوتی پێترۆلیۆمی سوێده‌

سه‌رماکه‌ی سوێد کار له‌ نرخی کاره‌بایش ده‌کات و هه‌ر ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ نرخی کیلۆواتێکی کاره‌با له‌ سه‌عاتێکدا گه‌ییشته‌ 54 ئیۆرێ به‌زاند و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به‌ 109 ئیۆرێ بگات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".