ڕه‌نگکردنی قژ مه‌تسریی هه‌یه‌

کۆمه‌ڵیک توێژه‌ری ئه‌نستیتۆی کا‌رۆلینسکا به‌وه‌ گه‌یشتوون که‌ زۆربه‌ی ڕه‌نگی قژان مادده‌یه‌کیان تێدایه‌ که‌ هه‌ستیاری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. له‌ 122 دانه‌ ڕه‌نگی قژی جیاواز 120ـیان نیشانه‌ی هاستیارییان به‌ که‌سی به‌کاربه‌ریانه‌وه‌ ده‌رخستووه‌. لۆتا کایڤینگ یه‌کێک له‌وانه‌یه‌ که‌ قژی ڕه‌نگ کردوو ه‌ له‌ باتی جوانی، ده‌مووچاوی ئاوساوه‌ و سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌، ده‌ڵێت وام لێ هاتبوو که‌ هیچ شتێکم نه‌ده‌دیت. کارۆلا لیدێن یه‌کێک له‌ توێژه‌ره‌وه‌کانه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ساز داوه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نیشانه‌ی هه‌ستیاریی لێ ده‌رده‌که‌وێت ڕه‌نگه‌ بۆ ته‌واوی ژیانی وا بمێنێته‌وه‌، ده‌موچاو ده‌ئاوسێت، سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و پێست هه‌ڵلده‌وه‌رێت و بلۆق ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".