سه‌رما به‌ گران ده‌که‌وێته‌وه‌

سه‌رمای زستان کاره‌بای له‌ ماڵ و کارگه‌کان گران کردووه‌ و ناچاری کردوون زۆری به‌ کار بهێنن. له‌م دوایین ڕۆژانه‌دا کاره‌بایه‌کی ئه‌ونده‌ زۆر به‌ کار براوه‌، که‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی کاره‌بای سوێدی ناچار کردووه‌ خه‌ڵک ئاگادار بکاته‌وه که‌ بارودۆخی سبه‌ی زۆری بۆ ده‌هێنێت. نرخی کاره‌با له‌ بۆرسه‌ی نوردپوولی کاره‌بادا ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌ 306 ئیۆرێ بوو، به‌راورد به‌ نرخه‌ ئاساییه‌که‌ی که‌ 40 ئیۆرێیه‌. ئه‌م گرانییه‌ی کاره‌با بۆ هه‌موو ماڵێکی ناونجی نرخی کاره‌بای مانگێک نزیکه‌ی 120 کرۆن زیاد ده‌کات

هانس هاگدال که‌ سه‌رۆکی کارخانه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رماکه‌ وا درێژه‌ بکێشێت و ئێمه‌یش ناچاربین کاره‌بایه‌کی زۆر به‌ کار ببه‌ین، کاره‌که‌مان خێرێکی ئه‌وتۆی نامێنی و ئه‌مه‌یش کاریگه‌ریی کورت و درێژخایه‌ن له‌ کارگێڕیمان ده‌کات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".