نامه‌یه‌کی زۆری ناڕه‌زایی دژ به‌ ڕاوه‌گورگ بۆ ده‌سته‌ڵاتداران ناردراوه‌.

ڕاوه‌گورگه‌که‌ی له‌م دواییه‌دا مۆڵه‌ت درا، ناڕه‌زاییه‌کی زۆری هه‌م له‌ سوێد هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌یدا ناوه‌ته‌وه‌. له‌م دوو سی ڕۆژه‌ی دواییدا 300 نامه‌یه‌ک به‌ وه‌زیری ژینگه‌ و به‌ وه‌زیری کشتوکاڵ گه‌ییشتوون که‌ ناڕه‌زایی دژ به‌ موڵه‌تدانی ڕاوه‌گورگه‌که‌ ده‌نوێنن.

ئینگرید فێرنستریۆم که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا تۆمارکاره‌ ده‌ڵێت گه‌لێک که‌س به‌ شێوه‌ی ڕاوه‌گورگه‌ تووڕه‌ بوونه‌. ده‌ڵێن سوێد گورکی که‌مه‌ و سه‌ره‌ڕا ڕێ دراوه‌ ده‌ یه‌کی گورگه‌کان بکوژرێن

هه‌ر وه‌زیری ژینگه‌ ـ ئاندرییاس کارلگرێن ـ نییه‌ که‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵکی به‌ ده‌ست گه‌ییشتووه‌، به‌ڵکه‌ وه‌زیری کشتوکاڵ ـ ئێریک ئێرلاندسۆنیش به‌شی خۆی ناڕه‌زایی به‌ گژدا کراوه‌. ئێڤا شیێل ستینبێری که‌ تۆمارکاری وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنێت و ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ده‌نگیان به‌ حوکوومه‌ت داوه‌.

ناڕه‌زاییه‌کان هه‌ر له‌ سوێده‌وه‌ به‌رپا نه‌کراون، به‌ڵکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه‌ ـ له‌ فینلاند و نه‌روێژ و ئه‌ڵمانا و به‌ریتانیاوه‌ ده‌ربڕاون که‌ له‌و‌ سیاسه‌تکارانه‌ تووڕه‌ن مۆڵه‌تی ڕاوه‌گورگیان داوه‌ و ده‌یانه‌وێت  ڕێی ئه‌م ڕاوه‌ بگیرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".