سپایکه‌ر پێشنیازی نوێی کڕینی به‌ (ج . م) داوه‌.

کارگه‌ی سپایکه‌ری ئۆتۆمبیلساز دوێنێشه‌و پێشنیازێکی نوێی خسته‌ به‌ر زلکارگه‌ی جێنێرالمۆتۆرز تا‌ کارگه‌ی سابی لێ بکڕێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێشنیازێکی تری کڕینی هه‌مان کارگه‌ی له‌ کۆمپانیایه‌کی تره‌وه‌ که‌ له‌ لوکسمبۆرگ هه‌ڵکه‌وتووه ڕه‌وانهه‌ی هه‌مان زلکارگه‌ کراوه‌ ‌. به‌م دوو  سێ هۆیه‌وه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ساب ئه‌م ئێواره‌یه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی له‌ ترۆلهێتتان به‌ست. به‌ڵام سه‌رۆکی گشتیی کارگه‌ی سپایکه‌ری هۆڵه‌ندی ـ ڤیکتۆر میولله‌ر لای وایه‌ پێشنیازی کارگه‌که‌ی جێنێرال مۆتۆرز دێنێته‌ سه‌ر ئه‌و باره‌ی که‌ سابی پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌رچی نایه‌وێ باسی ئه‌وه‌ بکات که‌ کام گۆڕانی باشیان له‌ پێشنیازه‌که‌ ئه‌نجام داوه‌.

یه‌کێکی لایه‌نه‌ به‌نیازه‌کانی ساب، گرۆیه‌کی سوێدییه‌ که‌ ڕاوێژکاری کۆنی وه‌زاره‌ت (یان نیوگرێن)ـی سۆسیالدێمۆکراتیان پێشنه‌گه‌، که‌ جێگری سه‌رۆکی گشتیی کۆمپانیای که‌ره‌سته‌ی به‌رگریی سه‌ر به‌ ساب بووه‌ و ده‌ڵێت پێم ناخۆشه‌ ساب وه‌ک به‌رهه‌م و وه‌ک درۆشم له‌ گۆڕ بنرێت.

پێده‌چێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی ترۆلهێتتان دوایین مۆڵه‌تی پرۆسه‌ی ساب دیاری بکات، چون ساب له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م ئێواره‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریدا بڕیاری گرنگ ده‌رباره‌ی هه‌نگاوی داهاتووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کارخانه‌که‌ بگرن و ئه‌گه‌ر وایش بێت ئیتر ساب یه‌کجار سه‌خت ده‌بێت که‌ وه‌ک کارگه‌یه‌کی یه‌کپارچه‌ بفرۆشریت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش بووه‌ که‌ سپایکه‌ری هۆله‌ندی و کڕیاری گریمانه‌یی دی پێویستیان بووه‌ پێشنیازی نوێی کڕینی ساب بخه‌نه‌ ڕوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".