کڵێسەی ستۆکهۆڵم بۆ زەماوەند، نووژەن دەکرێتەوە

کڵێسەی مەزنی ستۆکهۆڵم بۆ خۆئامادەکردنی ڕێورەسمی زەماوەندی کچشازادەی سوید لە مانگی یوونیدا هەتا دوی مانگی پێنجی ئەوساڵ دادەخرێ و لەم ماوەیەدا نوێ دەکرێتەوە. ئەم نوێکارییە کە ١٤ میلیۆن کرۆن خەرج هەڵدەگرێ زیاتر بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە کە راستەوخۆ لە لە تلەڤزیۆنەوە سەیری ڕێورەسمی زەماوەندی کچشازادەی سوید ڤیکتوریا دەکەن.

ئۆکێ بوونیەر کەشەی کڵێسەی جامیعی ستۆکهۆڵم دەڵێ ڕاستە ئەمە بۆ چالاکیی خودی کڵێسەکە پارەیەکی زۆرە بەڵام نەک بۆ وەها ڕێوڕەسمێک کە کەسانێکی یەکجار زۆر دێن و کاری گرنگ و کەوێنەی تێدا دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista