کڕین و فرۆشتنی شتی دزراو لە سەر نێت، نایاساییە

لە هەر دە سویدی، هەشتیان شتی کۆنە لە سەر ئینترنێت دەکڕن و دەفرۆشن. بەڵام زۆر کەم گرنگی دەدەنە ئەوە کە ئاخۆ ئەم کەرەسانە دزراون یا نا. لەم ناوەدا تەنێ چوار لە دەیان دەزانن یاسای کڕین و فرۆشتن لە سەر نێت چییە بۆ نموونەی ئەوەی شتی دزراو نابێ بکڕن و بفرۆشن یا لە لای خۆیان رایگرن. وتا تەنانەت ئەگەر بە مەبەستی باشیش ئەو کڕین و فرۆشتنە بکرێت، نایاساییە.

ئەم ئاکامە لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەووتووە کە دێمۆسکۆپ لە سەر ئەرکی کۆمەڵەی سویدیی پاراستن لە دزی (Svenska stöldskyddsföreningen) کردوویەتی و لە ڕۆژنامەی بەیانانی داگنزنیهێتردا چاپ کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".