لە دانمارکەوە بۆ ڕاکێشانی گەنجانی سوید بۆ کردەی تیرۆریستی

ئەو کابرا سومالیایی ـ دانمارکییەی بە تەور، هێرشی کردبووە سەر "کورت ڤێسترگارد" کە کاریکاتێرەکانی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامی کێشابۆوە هەوڵی دابوو کە گەنجە سویدییەکان بۆ پەیوەستبوون بە بزاڤی ئیسلامیی ئەششەباب ڕاکێشێ. ڕۆژنامەی دانمارکیی بەرلینگخێ تیدندە (Berlingske Tidende) کە ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە دەنووسێ کە کابرای هێرشکار بۆ ماوەی چەندین ساڵان هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕێکخستنە کردووە کە لە وڵاتانی باکووردا گومانی توندی تیرۆریستبوونی لە سەرە.

زستانی ڕابردوو ئەو کەسە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی لە دانمارکەوە سەفەری کردبووە باژاری یۆتێبۆری. ئەو کەسە مانگی ڕابردوو لە کردەیەکی خۆکوژیدا لە موگادیشۆ لە سوومالی خۆی تەقاندەوە و ٢٣ کەسی بە کوشتن دا. ئاژانسی دەنگوباسی دانمارک باسی ئەوە دەکات کە ئەو دوو کەسە لە دوو مزگەوتی یۆتێبۆری هەوڵی ڕاکێشانی گەنجانیان دا بۆ ڕێکخراوەی ئەششەباب. تا ئێستا پۆلیسی هێمنایەتیی سوید هیچ کاردانەوەیەکی لە سەر ئەم خەڵکڕاکێشانە بۆ کردەی تیرۆریستی لە خۆ نیشان نەداوە.

فیدراسیۆنی سومالیاییەکان لە سوید وەک گەورەترین ڕێکخراوی سومالیاییەکان لە سوید، خۆ لە بزاڤی ئیسلامیی ئەششەباب بەدوور دەگرێ و دەڵێ ئەم ڕێکخراوەیە، گرووپێکی تیرۆریستیی پڕمەترسییە و تێکەڵاوی لە تەک ئەلقاعیدەدا هەیە.

فەرەح عەبدی سەمەد سەرۆکی فیدراسیۆنی سومالیاییەکان لە سوید دەڵێ ئێمە رادەسپێرینە دایکوباوکی گەنجانی موسوڵمان کە خۆ لەو ڕێکخراوانە بە دوور بگرن و ئەگەر زانیان خەریکی ڕاکێشانیانن، ئەوا بە پۆلیس رابگەیێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".