پاداشتدان بۆ لێکۆڵینەوە لە دانی پاداشت!

ساڵی پار، پاداشتی چوار بانکە گەورەکەی سوید سەرەڕای تەنگژە داراییەکەی دنیای گرتەوە زیادی کرد، ئێستا دەرکەوتووە کە چەند بانکی تر و شیرکەتی بیمەش پاداشتی گەورەیان داوە بەو کارمەندانەی کۆنترۆڵی ناوخۆیی خودی پاداشتەکانیان کردووە، ئەمە بە گوێرەی هەواڵی بەرنامەی ڕاپۆرتی تلەڤزیۆنی سوید کە دەستی بە توێژینەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی دارایی (Finansinspektionen) گەیشتووە.

ئەم بەڕیوەبەرایەتییە ئەمە بسەلمێنێ کە پاداشتەکان لە ساڵی ٢٠٠٩دا زیاد بوون بەڵام ماتس ئودێل، وەزیری دارایی دانی بەمە دا هێناوە و زانیارییەدرکاوەکانیشی بە "جێسەرنج و ورووژێن" ناودێر کردووە.

بانکەکان ئەم رەخنانە بە نادادپەروەرانە دەزانن و دەڵێن پاداشتەکانی ساڵی ٢٠٠٩ هی ساڵی پێشتری بوون کە ئەوکات زوربەی بانکەکان سوودیان هێنابۆوە.

کەچی کارینا لوندبەری مارکۆڤ، یەکێ لە سەرۆکانی شیرکەتی بیمەی فۆلکسام سەری لەو پاداشتدرانە بە کارمەندانی کۆنترۆڵی پاداشتەکان سوڕماوە و دەڵێ کۆنترۆڵی ناوخۆیی گرنگە و بەرپرسانی ئەم کارە کەسانێکی گرنگن و نابێ لێکۆڵینەوەکە بە سوودوەرگرتنی خۆیان بشکێتەوە. واتا دەبێ مووچە وەربگرن نەک پاداشت. ئەمە بڕوایان پێوە ناهێڵێ!

ڕێسانوێیەکانی پاداشت باس لەوە دەکەن کە لەمەولا پاداشتەکان دەبێ بۆ کارێکی درێژخایەن بێ و لە ماوەیەکی درێژیشدا بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".