بەفرماشتن، بنەی لە بودجەی کۆمۆنەکان بڕیوە

لە گەلێ کۆمۆنی سوید، خەرجی بەفرماشتن، بنەی بە بودجەی ئەمساڵ هێناوە و پارەیەکی وای بۆ چاوەدێریی ڕێگەوبان لە درێژەی ساڵدا نەهێشتۆتەوە.

لە ئیستاد کەسریی ئەم بودجەیە دەگاتە نیو میلیۆن کرۆن و لە لولیۆ هەر گشت ئامرازەکانی بەفرماشتن لە کار دابوون واتا ٥٠ـ ٦٠ تراکتۆر بە شۆفیرەوە کە خەرجییەکەی لە سەعاتدا بۆ کۆمۆن، خۆ لە سەد هەزار کرۆن دەدات. ئاندرێش ستێنلوند سەرۆکی کاروباری شەقامەکانە لە لولیۆ دەڵێ لە ٢١ی دیسەمبەر بەدواوە، نزیکەی پێنج میلیۆن خەرجی ڕاگرتنی جادەکان بۆ وەرزی سەرما کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista