گفتوگۆی له‌مه‌ڕ فرۆشتنی ساب له‌ دواقۆناخدایه‌

ئێستا که‌ ئیتر جێنرال مۆتۆرزی خاوه‌ن کارگه‌ی سابی ئۆتۆمبیلساز هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سابی ده‌ست پێ کردووه‌، گفتوگۆی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی کارگه‌که‌ له‌گه‌ڵ (سپایکه‌ر کارس) دریژه‌ ده‌کێشێت، که‌ کارگه‌یه‌که‌ ئۆتۆمبیلی وه‌رزشی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ ڕادیۆی هه‌واله‌کان ـ ئێکۆت ـ ڕایگه‌یاندووه‌.

له‌ حاڵی حازردا سپایکه‌ر له‌پێشترین لایه‌نه‌ که‌ پێشنیازی کڕینی سابی کردووه و له‌م دواقۆناخه‌ی گفتوگۆکانیشدا پێشنیازێکی نوێ کردووه‌ و پاره‌یه‌کی زۆرتری بۆ کڕینی ساب دیاری کردووه‌، که‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌هێنێت جێنێرال مۆتۆرز ساب هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و فرۆشتنی سابی پێ باشتر بێت. ئه‌مه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کارگه‌ی سپایکه‌ر، ڤیکتۆر میولله‌ر  ده‌یڵێت، که‌ به‌ لایه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی ساب چه‌ند ڕۆژێک زیاتر ناخایه‌نێت.

به‌پێی ڕادیۆی هه‌واڵه‌کان کڕیارێکی تریش له‌ ئارادا هه‌یه‌، که کۆمپانیای ئینڤێستمنت جێنی کاپیته‌ڵی لۆکسمبۆرگه‌ و که‌ ‌ ئه‌مڕۆ پێشنیازێکی نوێ بۆ کڕینی ساب ده‌خاته‌ ڕوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".