ساخته‌کارانی تورکیا فێڵ له‌ جووتیارانی ده‌که‌ن

ئه‌و 75 میلیارد کرۆنه‌ی که‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ بۆ تورکیای ته‌رخان کردووه‌ له‌ بواری پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندندا به‌ ئاستی مه‌رجه‌کانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ بگات و له‌وه‌ولا بۆی هه‌موار بێت بچێته‌ ڕیزی وڵاتانییه‌وه‌، بازاڕێکی نایاسایی ـ بازاڕی ڕه‌ش ـ ی له‌مه‌ڕ نراوه‌ته‌وه‌.  ئه‌مه‌ لێوردبوونه‌وه‌یه‌کی ئێکۆت له‌ کۆمه‌که‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا دیاری خستووه‌. ڕاوێژکاری ساخته‌کار به‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌ جووتیاری هه‌ژار تورکیا ده‌ده‌ن که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مان پاره‌یه‌کی دیاریکراویان پی بده‌ن کۆمه‌کی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایان بۆ وه‌رده‌گرن.  کارمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌ تورکییه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا و ئه‌و ده‌ستگه‌یانه‌ی که‌ ده‌بێت کۆمه‌که‌ ئه‌ورووپاییه‌که‌ ببه‌شێننه‌وه‌ به‌ ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانیان گوتووه‌ که‌ به‌ ساخته‌کارییه‌که‌ ده‌زانن، به‌ڵام ناتوانن به‌ری بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".