فڕوفێڵ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕانه‌رینامه‌دا کراوه‌

ده‌ستگه‌ی ڕێگه‌وبان جۆرێک فڕوفێڵی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆریی به‌ده‌ستهێنانی ڕانه‌رینامه‌ بۆ ده‌رکه‌وتووه‌. ئاشکرا بووه‌ که‌ 5 که‌س له‌ شوێنی جیاجیای سوێددا له‌ ڕێی بنێری وای بلووتووثه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌، که‌ له بیستۆکی کۆمپیوته‌ری تاقیکردنه‌وه‌کاندا شاردراوه‌ته‌وه‌. ‌بۆیه‌یشه‌ ئێستا لۆکالی تاقیکردنه‌وه‌کان ئامێری ته‌کنیکیی وایان لێ دانراوه‌ که‌ ئه‌و  فڕوفێله‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ پێ ده‌چێت ڕێک خراوه‌. ئه‌مه‌ یان یارنێڤیک ده‌یڵێت که‌ له‌ شاری بورۆس سه‌رۆکی بیرۆی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕانه‌رانه.

پێ ده‌چێت که‌سانێک بن که‌ ناوه‌ناوه‌ ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن و به‌پێی پولیسیش هه‌ر که‌سێک ئه‌و فڕوفێڵه‌‌ به‌ کار ده‌‌هێنێت 10 تا 12 هه‌زار کرۆن به‌ فێبازه‌کان ده‌دات. یان یارنێڤیکی بیرۆی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕانه‌ران له‌ بورۆس ده‌یڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".