یاسای تایبه‌ت به‌ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی قه‌رز دوا خرا

لایه‌نه‌کانی حوکوومه‌ت نه‌یانتوانی له‌سه‌ر یاسای قه‌رزبڕێنه‌وه‌ ڕێک بکه‌ون، که‌ بڕیار بوو دوێنێ یه‌کاڵا بکرێته‌وه‌. مه‌به‌ستیش له‌ یاسا نوێیه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ بۆ خه‌ڵک هه‌موارتر بێت قه‌رزیان له‌سه‌ر لا ببرێت و ڕێسا نوێیه‌کانی یاساکه‌یش له‌م مانگه‌وه‌ ڕه‌چاو بکرێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ شه‌ش مانگی له‌مه‌ولا دوا خرا و ئه‌گه‌رچی له‌ ئێستاوه‌ یه‌کاڵا کراوه‌ته‌وه‌ که‌ حوکوومه‌ت پرۆژه‌یاساکه‌ له‌ کاتی خۆیدا ناخاته‌ ڕوو. ئه‌مه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنیس نیهێته‌ردا هاتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".