زۆرێک بنکه‌ی پۆست‌ نامێنێت

پۆستی سوێد بڕیاری داوه‌ 337 بنکه‌ی خۆی له‌ هه‌موو سوێدا نه‌هێڵێت، که‌ به‌و پێیه و له‌ میانی سێ ساڵدا‌ 585 کار له‌ ناو ده‌چێت. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێکی پۆست ئه‌م کاره‌ به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ده‌کرێت که‌ پۆست خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سوێدا بگونجێنێت، چون به‌ده‌م ڕۆژگاره‌وه‌ زۆرێک دانێشتووی ئه‌م وڵاته‌ ڕوو له‌ نوێنه‌رانی پۆست، وه‌کوو دوکان و فرۆشگه‌ و به‌نزینخانه‌کان ده‌که‌ن و له‌و ڕێیانه‌وه‌ نامه‌ و شمه‌کی خۆیان ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن. که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڵک له‌ خزمه‌ته‌ ئینته‌رنێتییه‌کان وه‌رده‌گرن بۆیه‌ پۆست ده‌یه‌وێت ئه‌م بوارانه‌ی خۆی پێشتر بخات. پێته‌ر ڤێیده‌ر که‌ سه‌رۆکی به‌شی فڕۆشی پۆسته‌ ئه‌مه‌ی به‌ ڕۆژنامه‌ی سمۆلاندسپۆستێن ڕاگه‌یاندووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".