"به‌رنامه‌یه‌کی نوێی سیاسه‌تی به‌رگریمان ده‌وێت"

ڕابه‌ری پارتیی گه‌ل یان بیۆرکلوند ده‌یه‌ویت هێزی به‌رگریی سوێد به‌‌هێزتر بکات، چونکه‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌که‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی کردووه‌. بیۆرکلوندی پارتیی گه‌ل و بیرگیتتا ئولسۆن و ئاللان ڤیدمانی هه‌مان پارتی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکه‌ داگ بلادێتدا نووسیویان که‌ سه‌رکردایه‌تیی پارتیی گه‌ل به‌م زووانه‌ پێشنیاز ده‌کات به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بۆ سیاسه‌تی به‌رگریی سوێد بڕیار بدرێت. و بۆ نموونه‌‌ تیپه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی گۆتلاند‌ دابهێنرێته‌وه و  تیپه‌ ده‌ریاییه‌که‌ی ڤیسبی ته‌واو بکرێت و سپای سوێد به‌سه‌ر پێنج تیپدا دابه‌ش بکرێت‌ هێزێکی یه‌ده‌گیشی بۆ دابین بکرێت که‌ له‌ کاتی پێویستدا ده‌سته‌وجێ ئاماده‌ بێت و نه‌هێشتنی تانک و زرێپۆشه‌ مۆدێرنه‌کان ڕابگیرێت و فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی نه‌ک هه‌ر که‌م نه‌کرێنه‌وه‌، به‌ڵکه‌ وا نوێ بکرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی داهاتوودا بگونجێن. ئه‌م سیاسه‌تکارانه‌ی پارتی گه‌ل نووسیویانه‌ که‌ ئه‌مان لایان وایه‌ ئه‌م خواستانه‌یان پاره‌ی باشی تێده‌چێت و ده‌ڵێن ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن له‌ قۆناخی داهاتووی حوکمڕانیی سوێددا بڕیاری له‌باره‌وه‌ بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".