یه‌کێتییه‌کان له‌ سوید، ئه‌ندامانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

ڕێکخراوی سەراسەریی کرێکارانی سوید، ئێل ئوو، بە بەردەوامی ئەندامانی خۆی لە دەست دەدا. لە گوێن ڕۆژنامەی ئورگانی یەکێتییەکە، ساڵی ڕابردوو ئەم ڕێژەیە، نزیکەی ٤٣ هەزار کەس بوون بەڵام کەمبوونەوەی ئەم ڕێژەیە هەر بەم خێراییە ناڕوا.

کەچی یەکێتیی کارمەندانی سوید (TCO)، توانیویەتی ڕێژەی ئەم کەمبوونەوەیەی ئەندامانی ڕابگرێ. یەکێتیی سەراسەریی ئەکادیمیسیەنەکان (Saco)یش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، گەلێ ئەندامی خۆی لە دەست دا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".