برای فادیمه‌ شاهینداڵ، گیرا

دوێنێ لە ساڵوەگەڕی کوژرانی کچە کورد، فادیمە شاهینداڵ بە دەست باوکی و بە پاساوی پاراستنی شەرەف، براکەی حوکمی دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵێک لەوە پێش کە ئەم برایەی فادیمە، بە دەمانچە هەڕەشەی لە کوڕە کوردێکی نووسەری کتێبێک دەکا کە ماوەیەک لە وەپێش لە سەر کێشەی شەرەف بڵاوی کردبۆوە. لە کتێبەکەدا بۆ نموونە لەگەڵ باوکی فادیمە و مامەکانی پەلا ئەترووشی لە زینداندا گفتوگۆ کراوە.

برای فادیمە داوای سەدهەزار کرۆن پارە لەو نووسەرە دەکات و ناونیشانی ماڵەوەی ئەو کەسە گومناوەش، کە لە دادگای سویددا، شاهیدی لە سەر چۆنەتیی کوژرانی پەلا لە کوردستان، بە فەرمانی باوکی و بە دەست مامەکانی دابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".