سوید له‌ کۆنفرانسی ئه‌فگانستاندا به‌شداره‌

کارل بیلدت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید یه‌کێکه‌ له‌ به‌شداربووانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهاتووی ئه‌فگانستان ئه‌مڕۆ له‌ له‌نده‌ن ده‌ستی پێ کرد.  سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ،بان کی مون، و سه‌رۆکی ئه‌فگانستان حه‌مید کارازای دوانی تر له‌و میوانانه‌ن که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گۆردۆن براون پێشوازیی لێ کردن.

له‌و کارانه‌شی بۆ یارمه‌تی ڕێکخستنه‌وه‌ی ئه‌فگانستان پلانی بۆ دا ده‌نرێت‌ له‌بار کردنی بارودۆخی وڵاته‌که‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوو بێ کێشه‌ به‌ ڕێوه‌ بچێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌وڵ ده‌درێت له‌ ڕێی پشتگیریی ئابوورییه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بهێینه‌وه‌ ڕیزی حوکوومه‌ت که‌ ئێستا لایه‌نگری تالیبانه‌کانن، کارێک ڕه‌خنه‌گران وه‌ک سه‌وداومامه‌ڵه‌ی کڕین چاوی لێ ده‌که‌ن.

کارل بیلد له‌ وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌دا وتوویه‌تی خه‌ڵکی ئه‌فگانستان پێویستییان به‌ کاره‌، ئاخر گه‌ر که‌سێکی بێکار و هه‌ژار له‌ هیچ لایه‌که‌وه‌ کۆمه‌کی ئابووری نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌و کاته‌ تاکه‌ په‌ناگای تالیبانه‌کانه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداری شه‌ڕدا پانزه‌ دۆلاری وه‌ر ده‌گرێت، به‌و مانایه‌ی بۆ خراپه‌ گه‌ر پاره‌یه‌کی باشتر و وه‌ک هاوڵاتییه‌ک له‌ حوکوومه‌ته‌وه‌ وه‌رگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".