نه‌‌خۆشانی سوێد که‌م ده‌بنه‌وه‌

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ پشوو دراون و به‌ نه‌خۆش تۆمارکراون، خه‌ریکه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌. له دوای ساڵی 2003 ـه‌وه‌ که‌سانێکی که‌متر به‌ نه‌خۆش ده‌نووسرێن. ئه‌مه‌ پشکنینێکی ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ریخستووه‌. جۆن دوتریۆ لێکۆڵه‌ری پشکنینه‌که‌ ده‌ڵێت ساڵی 2009 له‌ سه‌دا 2،4 که‌س به‌ نه‌خۆش نووسرابوون.  ئه‌مڕۆ ئاستی نه‌خۆشانی سوێد له‌ ئاستی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا نزیک بووه‌ته‌وه‌. سوێد ـ بۆ نموونه‌ ـ به‌راورد به‌ نه‌رویج که‌سانێکی که‌متری به‌ نه‌خۆش تۆمارکراون، نه‌رویج ئه‌مڕۆ یه‌کێکی ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ ئه‌وروپایه‌ که‌ زیاترین نه‌خۆشی هه‌یه‌. سوێد له‌ فینلاندیش نه‌خۆشی که‌متره‌ به‌ڵام ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی سوێد هێشتا له‌ ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی ده‌نیمارک زیاتره‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista