Stora mängder snö på sista tiden har gjort gator och trottoarer svårframkomliga. Foto: Mark Earthy/Scanpix.

سه‌رمای ئه‌مساڵ و هه‌ڵوێستی سیاسه‌توانان

ئاوو و هه‌وای ساردی زستانی سوێد بووه‌ به‌ پرسێکی گرنگ له‌ نێوان‌ سیاسه‌تواناندا. گه‌لێک ڕاپۆرتی سکاڵا به‌ ده‌ست گه‌یشتوون، که‌ گوایه‌ ئۆتوبوس و شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌کان دوا ده‌که‌ون و فریا ناکه‌ون له‌ کاته‌ دیاریکراوه‌کاندا ئاماده‌ بن. ده‌ستگه‌ی هاتووچۆ و ڕێگه‌و بان ـ ڤه‌گڤه‌رکه‌ت ـ توانایی ئه‌وه‌ی نیه‌ که‌ ڕیگاکان خاوێن بکاته‌وه‌. سڤێن ئێریک ئۆستبه‌ری سۆسیالدیموکرات  ده‌یه‌وێت که‌ وه‌زیره‌کان رونکردنه‌وه‌یکیان هه‌بێت و چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی هاتووچۆکردن بدۆزنه‌وه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ پرسێکه‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت چاره‌ بکرێت. ئه‌گه‌رچی ده‌زانین گه‌لێک خانووش سه‌ربانه‌کانینان ڕووخاوه‌ به‌ڵام لانی که‌م با کێشه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌کان چاره‌ بکرێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".