فادیمه دیسان‌ که‌وته‌وه‌ به‌ر باس

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئوپسالا  له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ داوای ئه‌وه‌ ده‌کات‌ ئه‌و مه‌یدانه‌ نوێیه‌ی له‌ ئوپسالا و له‌ نزیک وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ خه‌ریکی دامه‌زراندنین به‌ناوی فادیمه‌وه‌ بنرێت، به‌ڵام بێهوده‌.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ پشتگیری ئه‌و پێشنیازه‌ی کردووه‌ و  داوای سازکردنی په‌یکه‌رێک بۆ فادیمه‌ له‌ ئوپسالا ده‌کات  داواکه‌ی ئه‌میش تائێستا نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌نجام. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌م پێشنیازانه‌‌ به‌رپه‌رچی توندی له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی کوردی ئوپسالادا ناوه‌ته‌وه‌.

زایه‌ڵه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی (2010-02-16) بۆ ئه‌و باسه‌ ته‌رخان کردوه‌ و میوانی به‌رنامه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ستۆدیۆ چالاکی سیاسی و بواری پرسه‌کانی یه‌کسانی و ژنان ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ریی و له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ ئه‌و باسه‌ تاوتوێ ئه‌که‌ن.

 تێبینی!

گه‌ر ڕاسته‌وخۆ گوێت له‌ به‌رنامه‌که‌ نه‌بووه‌ هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ئه‌مشه‌و سه‌عات نۆ و نیو له‌سه‌ر شه‌پۆلی ئێف ئێـم فرێکانسی 89.6 مێگاهێرتز دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و  ده‌توانن له‌ ئه‌رشیفی 30 ڕۆژه‌ی زایه‌ڵه‌شدا بیدۆزنه‌وه!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".