Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌ره‌ی سه‌وزوسوور ئاماده‌یه‌ ئه‌نفالکردنی کورد به‌ گه‌لکوژی دابنێت

جێی سوید له‌ کرۆکی هاوکارییه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا و درێژه‌دان به‌ کاروباری هه‌نارده‌ سوێدییه‌که‌ی ئه‌فغانستان سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی دوو ئه‌فسه‌ره‌ سوێدییه‌که‌ و پشتیگیرکردنی به‌رده‌وامی دووده‌وڵه‌تانه‌ی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌ ئورشه‌لیمه‌لقودسی پێته‌ختی هه‌ردوویانه‌وه‌، چه‌ند پرسێک بوون که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کارل بیلد خستنیه‌ ڕوو که‌ ئه‌مڕۆ جاڕنامه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێدی له‌ په‌رله‌ماندا ئاشکرا کرد.

کارل بیلد جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ په‌یماننامه‌ی لشبۆنه‌ مۆر کرا سوێد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئاساییش و سیاسه‌تی هاوبه‌شی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا گونجاوه‌، به‌ڵام ڕێبازی سیاسه‌تی پاراستنی ئاساییش لێی لا نه‌دراوه‌. سوێد ئاماده‌یه‌ یاریده‌ بدرێت و یاریده‌ بدات کارل بیلد که‌ ئه‌مه‌ی گوت خۆی له‌وه‌ پاراست که‌ ناوی بێلایه‌نییه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی سوید بهێنێت، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی خوێنده‌وه‌ که‌ کرۆکی سیاسه‌تی ئاساییشی سوێد پێکه‌وه‌ ده‌نێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گوتی سوێد دوور ناگرێت ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێک یان هه‌ڵمه‌تێک به‌ گژ وڵاتێکی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌که‌ یان تووشی وڵاتێکی ناکوور بێت. ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یشین که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ ڕووی سوێددا هه‌مان هه‌ڵوێست بنوێنن.

کارل بیلد له‌ ده‌ستپێکی ئاخاوتنه‌که‌یدا گوتی دنیای ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌کی به‌رفره‌ بووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ر به‌ هاوکاری چاره‌ ده‌بێت. له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی پاردا ولاتی ئێمه‌ ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌ورووپای کرد و دیاره‌ له‌ ڕێی هاوکاریی واوه‌یه‌ که‌ ده‌نگی ئێمه‌ قورسایی خۆی به‌ ده‌ست ده‌هێنێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و شه‌شمانگه‌ی سوێدی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌ پێوه‌ندیی سوێد به‌ تورکیاوه‌ دا

کارل بیلد گوتی ئێمه‌ پێشوازیی له‌ گۆڕانه‌ به‌رده‌وامه‌ دێمۆکراتییه‌که‌ی تورکیا ده‌که‌ین. به‌ نیگه‌رانییه‌ له‌ گرتنی سیاسه‌تکاره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کان  و داڕشتنه‌وه‌ی وڵاته‌ ده‌ڕوانین، که‌ مافه‌کانی مرۆڤی تێدا باش بپارێزرێت. ئه‌مه‌ گرنگییه‌کی تایبه‌تی بۆ داهاتوو ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی زۆری ماوه‌، به‌ لای که‌مه‌وه‌ ده‌ستوورێکی نوێ و سه‌رده‌مییانه‌ به‌ پاراستنی ته‌واوی مافه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌،  و ئێمه‌ دڵنیای ئه‌وه‌ین که‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ئه‌گه‌ر تورکیا بێته‌ ڕیزی وڵاتانی له‌ ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه‌ به‌‌یزتر ده‌بێت. ده‌بێت ڕاشكاوانه‌تر دیاری بخه‌ین که‌ هاوکارییه‌ ئه‌رووپییه‌که‌مان ده‌توانێت پردێک له‌نێوان ئه‌و جیاوازییانه‌ماندا ببه‌ستێت که‌ ڕه‌نگیان له‌ مێژووی کیشوه‌ره‌که‌ماندا داوه‌ته‌وه‌ و که‌ هێشتا ڕه‌نگی به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دنیاوه‌ ماوه‌

بارودۆخی ئێستای ئێران نیگه‌رانیی به‌ قسه‌کانی کارل بیلده‌وه‌ نواند کاتێک گوتی ئێران به‌رانبه‌ری هه‌موو دنیای گرتووه‌، ئه‌و سته‌مه‌ی دژ به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار و خاوه‌ن بیری جیاواز و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ ده‌ینوێنیت، کارێکی ناپه‌سه‌نده‌. ئێران نه‌یتوانیوه‌ مه‌به‌ستی ته‌واوی خۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌که‌ی دیار بخات و ئه‌مه‌یش شتێکه‌ که‌ ده‌بێت هه‌موو دنیا هه‌ڵوێستی یه‌کانگیری له‌ ڕوودا بنوێنن.

به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، کارل بیلد ڕایگه‌یاند  که‌ ئامانجی سوێد دنیایه‌که‌ چه‌کی ئه‌تۆمیی لێ نه‌بێت.

هه‌رچییه‌کیش پێوه‌ندیی به‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ کارل بیلت ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ سوێد به‌ش به‌ خۆی درێژه‌ به‌ کاروباری بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌دات و هه‌ر له‌ میانی ساڵی پاریشدا باڵیۆزخانه‌ی سوێد له‌ به‌غدا سه‌رله‌نوێ کرایه‌وه‌ و کۆنسڵخانه‌یه‌ک له‌ هه‌وڵیردا دامه‌زرێنرا.

به‌ڵام که‌ ئوربان ئالینی سۆسیالدێمۆکرات و گوته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتییه‌که‌ی ڕاوبۆچوونی له‌مه‌ڕ جاڕنامه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حوکوومه‌ت ده‌ربڕی هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی سیاسه‌تی ئاساییش‌ یه‌کێکی ئه‌و خاڵانه‌ بوو که‌ ڕه‌خنه‌ی لێ گرت به‌تایبه‌تی هاوکاریکردنی ناتۆ و گوتی ده‌بێ ده‌ست له‌وه‌ هه‌ڵبگرین که‌ بێلایه‌نییه‌ سه‌ربازییه‌که‌مان هه‌ڵبکۆڵین و کاسه‌ڵیسی بۆ ناتۆ بکه‌ین

له‌گه‌ڵ جاڕدانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاری سه‌وزوسووریش ڕاپۆرتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ یخۆی خسته‌ ڕوو و لێیدا دیاری ده‌خات که‌ سوێد ـ له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ـ به‌و ته‌مایه‌یه‌ که‌ ددان به‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان و ئاسوورییه‌کان و که‌مینه‌ی تر بنێن که‌ تورکیای مسته‌فا که‌مال له‌ سه‌روبه‌ری جه‌نگی یه‌که‌می جیهاندا ئه‌نجامی دا.

به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار له‌ باری حوکمڕانیکردنی سوێددا هاوکارییه‌ به‌رگرییانه‌که‌ی نێوان سوێد ئیسرائیل ده‌بڕێته‌وه‌ و و هانس لێندێی پارتیی چه‌پ گوتی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور له‌ بارێکی وادا ئه‌نفالکردنی کورد له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه‌ به‌ گه‌ڵکوژی و جینۆساید داده‌نێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".