ڕاهێنانی سوپایی لە نەرویژ و سوید

ئەمڕۆ ڕاهێنانێکی نێونەتەوەیی لەشكری لە باکووری نەرویژ دەست پێکرا کە تێیدا سەرجەم نۆ هەزار کەسی سوپایی لە پازدە وڵات بەشدارن و چەند هەفتە لە سەر ئەم ڕاهێنانە هاوبەشەدا بەردەوام دەبن. لەم ڕاهێنانەدا کە ناوی (Cold response) ی لێ نراوە هەزار سویدیش بەشدارن. ئەم راهێنانانە پێشترێش لە نەرویژ کراون وسویدیش تێیاندا بەشدار بووە بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە بەشێکی لە سەر خاکی سویدیش دەکرێت. ئەم بەشە لە کۆتایی مانگی دوو و سەرەتای مانگی سێ لە سوید بەڕێوە دەچێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".