"مانای مەسیحییەت" لە کتێبی دەرسیی خوێندکاراندا لادەبرێت

دەزگای خوێندنگەکانی سوید هەر ئێستا خەریکی ئامادەکردنی پێشنیارێکە بۆ پلانی نوێی فێرگە سەرەتاییەکان. لەم ناوەدا بڕیاری گیراو لە سەر وانەی زانیاریی دینیدا گفتوگۆیەکی گەرمی ناوەتەوە چونکە دەقە کۆنەکەی کتێبە دەرسییەکان دەربارەی مانای مەسیحیەت، ئێستا نەماوە و لابراوە.

ماریا ڤیستۆکر بەرپرسی مادە دەرسییەکان لە دەزگای خوێندنگەکاندا دەڵێ ئێمە بە لابردنی ئەو دەقە، هەوڵمان داوە لە سەر چەند دینێکی دیکەش بابەت ئامادە بکەین و ڕوانگەی فەلسەفیی ئەوانیش لە سەر ژیان، ڕوونتر لە ڕابردوو بێنینە گۆڕێ.

ستێفان گوستاڤسۆن سەرۆکی هاوپەیمانیی ئیڤانگەلی، یەکێ لە روانگە دینییەکانی مەسیحیەت زۆر رەخنەی هەیە و دەڵێ ئێمە پێمان وایە مەسیحیەت کارتێکەرییەکی زۆر گەورەی لە سەر فەرهەنگی ئێمە لەو دوو هەزار ساڵەدا هەبووە و نابێ نکۆڵی لەم ڕاستییە بکرێت. ئەم کارە، مێژوو لە خوێندکاران دەستێنێتەوە.

یان بیۆرکلوندی وەزیری پەروەردەش دەڵێ دەبێ جاوەڕی بین کە بزانین ئەم پلانە خوێندنەی دەزگای خوێندنگەکان لە کۆتادا دەگاتە کوێ چون جارێ هێشتا هەر پێشنیازێکە و هیچی دی.

لارش ئۆلی سەرۆکی حیزبی چەپیش پێی وایە کە ئەم پێشنیازە زۆر لە جێی خۆیدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".