حوکوومەت نایەوێ سەرچاوەی یارمەتیی ئابووریی حیزبە سیاسییەکان، بدرکێنێت

سەرەڕای ئەو ڕەخنەیەی ئەنجومەنی هاوکاریی ئەورووپا (Europarådet) گرتی کەچی حوکوومەتی سوید سەرچاوەی پارەبەخشین بە حیزبە سیاسییەکان، هەروا بە نهێنی ڕادەگرێت. یەکەی ئەنجومەنی هاوکاریی ئەورووپا دژی گەندەڵی رەخنەی لە یاساکانی سوید گرتووە کە ئەوەی کێ یارمەتیی ئابووریی حیزبەکان دەدات نابێ بشاردرێتەوە. بەڵام بیاتریس ئاسک وەزیری داد دەڵێ ئێمە یاساکانی خۆمان لەمبارەوە ناگۆڕین.

ئاسک دەڵێ ئەوە مافی منە کە یارمەتی حیزبێکی سیاسی بدەم بێ ئەوەی پێویست بە درکاندن بکات. کەس داوای ئەوەش ناکا کە ئێمە حیسابی ئەندامە ناونووسکراوەکانمان بدەینە دەرێ. بێت و شتێکی وا بێ ئەوا بەلامانەوە سەیر دەبێت.

کلاس ساندگرێن سەرۆکی دامەزراوەی دژی بەرتیل (Institutet mot mutor) یەکێک لەو چەند ڕێکخستنەی سویدە کە لەگەڵ ڕەخنەی ئەنجومەنی هاوکاریی ئەورووپایە و دەڵێ بێت و خەڵک نەزانێ کێ ئابووریی حیزبەکان دابین دەکات ئەوا گومان و بێبڕوایی دروست دەبێت و ئەندامان خۆ بە بێدەسەڵات دەزانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".