ئابووریی سوید، ئاسۆیەکی ڕوونی بۆ پێشبینی دەکرێت

ئابووریی سوید خەریکە خۆ دەگرێتەوە و لەمەودوا دەکرێ هەندێ زیاتر لە سەر گرووپە پشتگوێخراوەکانی وەک خانەنشینان و منداڵداران مایە گوزاری بکرێت. ئەمە قسەی ئاندرێش بۆری وەزیری داراییە کە ئەم بەیانییە لە جڤینێکی چاپەمەنیدا باسی لێوە کرد.  

لە گوێن قسەکانی ئاندرێش بۆری، گەشەی ئابووریی وڵات ئەمساڵ نزیکەی سێ لە سەد دەبێت و بەشی دەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٢دا دەتوانێ بگاتەوە سەر دۆخی جارانی ئابووریی خۆی. واتا ساڵێک زووتر لەوەی حوکوومەت پێشبینیی دەکرد.

بۆری دەڵێ خەڵکی سوید لەم دواییانەدا پارەیەکی باشی پاشەکەوت کردووە و مەسرەفکاریشی زێدەتر بووە. حوکوومەتیش باجێکی زۆرتری دەست کەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٢شەوە، مەسرەفکاریی سوید بە ڕێژەی پێنج لە سەد زیاد دەکات. ئەمەش وا دەکات کە سوید لە چاو وڵاتانی دیکەی جیهان لە ئابوورییەکی بەهێزدا بێت.

ئابووریی بەهێز و داهاتێکی زیاتر بۆ حوکوومەت. ئێستاش کە ساڵی هەڵبژاردنە و پرسی دەرفەتێکی زیاتر بۆ چاکسازییە ئابوورییەکان و خاوکردنەوەی قەیرانە داراییەکەی جیهان، لە ڕۆژەڤی هەڵبژاردندا دەبێت.

ئاندێرش بۆری لە قسەکانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە کرد کە خانەنشینان و منداڵداران کە داهاتیان لە چاو خەڵکی دی کەمترە، لە لایەن حوکوومەتەکەیوە زیاتر چاوەدێری دەکرێن و پشتگیرییان لێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".