Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بیلسترۆم داوای ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

وه‌زیری کۆچ توبییاس بیلستریۆم له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت که‌س گومانی له‌وه‌ نییه‌ که‌ بارودۆخه‌که‌ی ڕۆمه‌کانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات ده‌شێت زۆر ناهه‌موار بێت، هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ڕێوڕه‌سمێکی دادپارێزانه‌ هه‌بێت که‌ هه‌ر دۆخی هه‌ر که‌سێک به‌جیا هه‌ڵسه‌نگێندرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌م بواره‌ دابهێنرێت نازانم چۆن که‌ڵکی بۆ که‌سی تاک ده‌بیت.

به‌پێی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی کۆچبه‌ران ـ UNHCR ـ سوێد زۆربه‌ی کۆچهێنه‌کان بۆ کۆسۆڤۆ ده‌نێرێته‌وه‌. توماس هاممه‌ربه‌ری که‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا کۆمیسه‌ری مافه‌کانی مرۆڤه‌، داوای وایه‌ که‌ سوێد ئیتر کۆچهێن به‌گشتی نه‌نێرێته‌وه‌ بۆ کۆسۆڤۆ. هه‌ینیی ڕابردوویش که‌ له‌ سه‌ردانی دوو ئۆردوگای ڕۆمه‌ ئاواره‌کانی باکووری کۆسۆڤۆ بوو، که‌ ژیانێکی ناهه‌مواریان لێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ ئاوڕووچوون دانا و به‌ پێویستی گرت سوێد چیتر په‌ناخوازی وا نه‌گێڕێته‌وه‌ و گوتی ئه‌مه‌ مایه‌ی ڕێسواییه‌ که‌ به‌ به‌ر چاوی لایه‌نه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌ ڕووی داوه‌.

دیاره‌ بارودۆخی ڕۆمه‌کان له‌ کۆسۆڤۆ زۆر ناهه‌مواره‌ و نیشته‌جێی‌ ئۆردوگای وان که‌ مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی ژیانی لێ دابین نه‌کراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستییه‌ سوێد به‌و وڵاته‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا داده‌نرێت که‌ ساڵی پار زۆرترین په‌ناخوازی ڕۆمی ڕه‌وانه‌ی کۆسۆڤۆ کردووه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره‌ ڕه‌وتاره‌‌ به‌ لای توماس هاممه‌ربه‌ریی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌ و ده‌ڵیت تا دێت په‌ناخوازێکی زۆری وا بۆ کۆسۆڤۆ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ ڕه‌وانکردنه‌وه‌یان به‌و به‌ڵێنه‌وه‌ گرێ دراوه‌ که‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ‌له‌مه‌ولا ڤیسه‌ له‌ خه‌ڵکی کۆسۆڤۆ به‌ مه‌رج ناگرێت. به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازی وا بۆ کۆسۆڤۆ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانێت که‌ 40% ـی خه‌ڵکه‌که‌ی بێکاره‌ و 10 هه‌زاری ئاواره‌ی ناخۆیه‌تی.   

به‌ڵام توبییاس بیلستریۆمی ده‌ستگه‌ی کۆچ هیچ بوارێک بۆ ئه‌وه‌ تێنابینێت که‌ بۆ ئاواره‌ کۆسۆڤۆییه‌کانی ئاسان بکات له‌ سوێد بمێننه‌وه‌ و دیاره‌ ئیتر حوکمه‌تی سوێد نییه‌ که‌ بڕێار ده‌دات کام گرۆی نه‌ته‌وه‌یی ڕێی ده‌درێت له‌ سوێد بمێنێته‌وه‌

بیلستریۆم ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی یاریده‌دان و پرۆسه‌ی په‌ناخوازیمان گۆڕی و سیستمێکی نوێمان به‌ دادگه‌ی کۆچه‌وه‌ داهێنا ئیتر کار له‌ ده‌ستی حوکمه‌ت ترازا. من خۆیشم ده‌مه‌وێت هه‌موو پرسێک به‌جیا چاوی لێ بکرێت و دیاره‌ به‌پێی هه‌م بۆچوونی خۆم و هه‌م حوکمه‌ت سیستمه‌که‌ی ئێستامان زۆر له‌وه‌ی جاران باشتره‌.

له‌ حاڵی حازردا ده‌ستگه‌ی کۆچ و دادگه‌ی کۆچه‌ که‌‌ بڕیار ده‌ده‌ن کێی ڕۆمه‌ کۆسۆڤۆییه‌کان بۆ وڵاتی خۆی بگێڕدرێته‌وه‌. ئهبه‌ڵام ده‌ستگه‌که‌ له‌م دواییه‌دا ڕێسای تایبه‌ت به‌ ئاواره‌کانی ئه‌فغانستانی به‌ جۆرێک گۆڕی که‌ ڕێ بۆ زۆربه‌یان خۆش ده‌کات له‌ سوێد بمێننه‌وه‌ چونکه‌ بارودۆخی وڵاته‌که‌ به‌ گرژ و ناهه‌موار ده‌زانێت. به‌ڵام پێ ناچێت هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌مه‌ڕ کۆسۆڤۆ به‌گشتی ڕۆمه‌ کۆسۆڤییه‌که‌ ساز درابێت، که‌ له‌ ئۆردوگای وا به‌زۆر نیشته‌جێ کراون خاک و ئاو و ته‌نانه‌ت هه‌واکه‌ی به‌ قه‌ڵایی ـ به‌ قورقوشم ـ ژه‌هراوی بووه و‌، که‌ کارێکی وای له‌ گه‌وره‌ساڵانی کردووه‌ له‌ ته‌مه‌نی ڕاستینه‌ی خۆیان به‌ ته‌مه‌نتر دیار بن و منداڵانی تووشی فه‌رامۆشی ببن. وه‌ک نشینگه‌یش هه‌ر‌ له‌ که‌وێڵی دار و ته‌نه‌که‌ پێک هاتووه‌. ئه‌مه‌ به‌ لایێکه‌وه‌ به‌ڵام ڕۆمه‌که‌ی ئه‌و ئۆردوگایه‌ نازانن چه‌ندیان لێێاندا پێ ده‌چێت و داهاتووی منداڵانیان چی ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".