کۆڕێک بۆ نووسهر قادر عهبدوڵڵا
سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بینای ناوەندیی کرێکارانی سوید، ئا بێ ئێف، لە ستۆکهۆڵم کۆڕێکی فەرهەنگی بۆ نووسەری ئێرانیی نیشتەجێی هوڵەندا، قادر عەبدوڵلا بە زمانی فارسی دەکرێ. قادر عەبدوڵڵا یەکەمین نووسەری ئێرانی بوو کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی، کتێبێکی لە سەر داواکارییەکانی گەلی کورد بە فارسی نووسی (کردها چە میگویند؟) و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەکی زۆر لە کوردستان ژیا. نووسەر لە ڕاستیدا ناوی حوسێن سەججادی قایم مقام فەراهانی یە بەڵام دواتر ناوی دوو هاوڕێی خەباتکاری کوردی خۆی کە کوژرابوون لە خۆ ناو و بۆ هەمیشە بوو بە قادر عەبدوڵڵا.