حوکوومەت دەیەوێ پشکەکانی ساس بفرۆشێ

حوکوومەتی سوید دەیەوێ خاوەنێتیی دەوڵەت لە پشکەکانی شیرکەتی فڕۆکەوانیی ساس کەم کاتەوە. ئێستا دەوڵەت زیاتر لە ٢١ لەسەدی ئەم پشکانەی هەیە و شیرکەتەکەش لەم دواییانەدا زیانێکی زۆری داوە و ئەم زیانبارییە وەها بووە کە شیرکەتی ساس بڕیاری داوە پشکەکانی خۆی بە بڕی پێنج میلیارد کرۆن، هەرزانفرۆش بکات.

حوکوومەت لە پێشنیازنامەی خۆیدا کە بە شێوەی پرۆژەیاسا داویەتە پەرلەمان، داوای هاوبڕواییان لێدەکات و دەڵێ ئێستا کاتێکی زۆر شیاوە بۆ ئەوەی خاوەنێتیی دەوڵەت، لە پشکداریی شیرکەتی ساسدا کەم کاتەوە.

مۆد ئۆلۆفسۆن وەزیری بازرگانیی سوید ڕایگەیاند کە زلەخاوەنانی دیکەش، واتا دەوڵەتانی دانمارک و نەرویژ، هەروەها (Wallenbergsfären)، لە سەر بۆچوونی حوکومەتی سوید ئاگادار کراونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".