Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەکانی دەرەوەی وڵات، دەبێ خۆیان لە کاتی قەومانی کارەساتدا بەرپرس بن!

ئەو سویدییانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین و تووشی کارەساتێک دەبن دەبێ هەر خۆیان پارەی خۆدەربازکردن و خەرجی داودەرمانەکانیان بدەن. ئەمە لە بەندێکی یاساییدا کە هاوپێوەند لەگەڵ تسونامی ساڵی ٢٠٠٤ و شەڕی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦دا هاتبووە گۆڕێ جەختی لە سەر کرایەوە. کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێ دەوڵەت ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی سویدییەکانی دەرەوەی وڵات لە بارودۆخی قەیراندا دەکات بەڵام تاکەکەسان هەر خۆیان دەبێ بەر لە هەموو کەس، بەرپرسی خۆیان بن.

کارل بیلد دەڵێ بێت و سەفەری دەرەوەی وڵات بکەین ئەوا دەبێ ئاگاداری خۆمان بین و بیمەی سەفەرمان هەبێت. شیرکەتە گەشتەوانییەکان لێرەدا بەرپرسن. بەڵام ئەگەر کارەساتی چاوەڕواننەکراوی گەلێ گەورە هاتە پێش و خەڵکیان تووش کرد ئەوە ئەوکات ئێمە وەک دەوڵەت هەوڵ دەدەین ئەوەندەی لە دەستمان دێ یارمەتی بکەین. یاساکە، ئەم خاڵانە هەموار دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".