سویدییەکان، پارەکە کەمتر سەفەریان کرد

سویدییەکان لە ساڵی رابردوودا کەمتر سەفەریان کرد و ئەمەش لەوانەیە لە دواهاتەکانی قەیرانە داراییە جیهانگرەکە بێت. ئەمەیان ئاماری بڵاوکراوەی شیرکەتی (Resurs AB) دەریدەخات کە پاش دواندنی ٢٤ هەزار سویدی لە سەر عادەتی سەفەرکردنەکەیان پێی گەیشتووە.

ساڵی ڕابردوو سویدییەکان بایی نزیکەی دە میلیۆن کرۆن سەفەریان کرد و ئەمە لەچاو ساڵی پێشتری، ١١ لە سەد کەمبوونەوە نیشان دەدات.

ئەو وڵاتانەی لە بەر ئەو سەفەرنەکردنانە زیانیان وێکەوتووە ئەورووپایی بوون بۆ نموونە یۆنان و سپانیا. بە پێچەوانەوە، تایلەند لەو وڵاتە حەزلێکراوانە بوو کە ٤٢٧ هەزار سویدی سەفەریان کردووتێ واتا بە ڕێژەی ٢٠ لەسەد زیاتر لە ساڵی بەرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".