خوێندن چیدی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەورووپا، بە خۆڕایی نابێت

لە تەرمینی پاییزی ساڵی داهاتۆوە، چیدی خوێندن لە زانستگاکان بۆ ئەو خوێندکارانەی لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاوە دێنە سوید، بە خۆڕایی نابێت. ئەمە ناوەرۆکی ئەو پرۆژەیاساییەی حوکوومەتە کە ئەمڕۆ بۆ پەسندکردن، پێشکەشی پەرلەمان کرا. بە پێی پرۆژەیاساکە هەر زانستگە و فێرگەیەکی بەرز، خۆی بڕیار لە سەر ئەو بڕەپارەیە دەدات کە خوێندکار بۆ هاتنە ناوی، دەبێ بیدات.

هاوکاتیش دوو جۆرە سیستەمی یارمەتیی خوێندن وەڕێ دەخرێ. یەکیان بڕی سی میلیۆن کرۆن لە ساڵدایە کە دەدرێتە ئەو خوێندکارانەی لەو دوازدە وڵاتەوە دێن کە سوید کۆمەکی درێژماوەی ئابوورییان پێ دەکات. ئەوەی تریان ٦٠ میلیۆن کرۆن لە ساڵدا دەبێت و دەدرێتە خویندکارانی زۆر زیرەک.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".