زستانی سەختی سوید، گرفتی هاتوچۆی ناوەتەوە

باشووری سوید ئەم بەیانییە لە بەر بەفر و باڕنی زۆر، گرفتی گەورەی هاتوچۆی بەخۆوە بینی.

لە پایتەخت، سەرەی دوور و درێژ بۆ هاتنی ئوتومبێل بۆ ناو هەرێمی شار گیرابوون، گەلێ لە قەتارەکانی دەرەوەی شار (پندلتۆگ) وەدرەنگی کەوتن یا تەنانەت هاتوچۆیەکانیان هەڵوەشانەوە.

شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید (SJ) خۆشی چەند هاتوچۆیەکی بە دانستە هەڵوەشاندەوە تا پێ ڕابگا بەفری سەر هێڵەکانی ئاسن بماشێ.

لە ڕۆژئاوای سوید هاتوچۆی گەلێ ئوتوبوسی فێرگە هەڵوەشانەوە. ئوتوبوسە ئاساییەکانیش لە چەند کۆمۆنێکدا تووشی کێشەی قورسی هاتوچۆ بوون.

لە ڤێننش بۆری فێرگەیەکی مامناوەندی لە ترسی داتەپینی میچەکەی لە بەر قورسایی بەفری زۆر، چۆڵ کرا.

ئەنستیتووتی کەشناسیی سوید (SMHI) وریایی پلە دووی هات وچۆی دا بە دانیشتوانی بەشێکی بەرچاوی پارێزگەکانی یۆتلەند و باشووری سڤیالەند. جێی باس کردنە کە ئاستی وریاییەکان، سێ دانەیە و وریایی ژمارە دووی، ڕاگەیاندنی مەترسیی گشتییە لە سەر ئەگەری خەسارگەیشتن بە کۆمەڵگا و کارکردەکانی. چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە ئەمشەو لەم ناوچانەدا نزیکەی ٣ی تا چل سانتیمەتر بەفری تێکا.

بەفری ستۆکهۆڵم لە نێوان ٢٠ تا سی سانتیمەتر دا بووە.

پێشبێنی دەکرێ کە ئەم کەشوهەوایە، سبەینێ بشکێ و خۆشتر بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".