قەرەبووی وەدواکەوتنی قیتار، زیاد دەکرێت

یان فۆشبەری بەڕێوەبەری شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید، دوێنێ لە پەرلەماندا کاتێ نوێنەران، پرسیاری هۆی ئەم گرفت و بێسەرەوبەرەییەی هاتوچۆ بە قیتاریان لێدەکرد بەڵێنی دا کە بڕەپارەی قەرەبووی گرفتی هاتوچۆی بە قیتار، زیاد کات. هەروەها ئەو دواکەوتنانەش کە لە نیو سەعات زیاتر دەبن، قەرەبوو دەکرێنەوە. هەر ئێستا سنووری کات بۆ وەرگرتنی قەرەبووی دواکەوتن، سەعاتێکە. بڕیارە لە هاوینەوە ئەم ڕێسایە بکەوێتە بواری جێبەجی کردنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".