کۆمپانیای ساب و خاوەنی نوێی

بە پێچەوانەی ئەوەی جێنراڵ موتورز و حوکوومەتی سوید رایانگەیاندووە، ئەو پارەیەی شیرکەتی سپایکر، کۆمپانیای ئوتومبیلسازیی سابی پێ دەکڕێ هی بازرگانێکی رووسە بە ناوی ڤیلادیمیەر ئانتۆنۆڤ. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو مامەڵەیە سەر بگرێ ئەوا ئانتۆنۆڤ لێبڕاو کرا کە شیرکەتی سپایکر بەجێ بێڵێت ئەویش بە گومانی ئەوەی لە گەڵ مافیادا دەستی تێکەڵە.

ڤیلادیمیەر ئانتۆنۆڤ خۆی ئەمەی بە ئاژانسی دەنگوباسی بلوومبەری ڕاگەیاندووە کە یەکەم بەشی پارەی ئەو مامەڵەیە لە بانکەکانی ئەوەوە دێت و نزیکەی ١٨٠ میلیۆن کرۆنە و لە لای جینراڵ مۆتۆرز بە ئەمانەت دانراوە.

بەڕیوەبەری گشتیی سپایکر، پێشتر نەیویستبوو باسی ئەوە بکات کە ئاخۆ ئەم پارانەی سابیان پێ کڕیوە لە کوێ بە قەرز وەرگیراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".