مەودای نێوان بلۆکە سیاسییەکانی سوید، کەم بۆتەوە

مەودای نێوان بلۆکە سیاسییەکان هەر دێ و کەم دەبێتەوە. بە پێی ڕاژمێرییەک کە دامەزراوەی (Novus Opinion) لە سەر ئەرکی تلەڤزیۆنی کەناڵی چوار (Tv4) کردوویەتی.

حیزبە دەسەڵاتدارەکانی بلۆکی ڕاست، پشتیوانیی نزیکەی ٤٤ و نیو لەسەدی دەنگدەرانیان هەیە و ئۆپۆزیسیۆنی سەوزوسوور، لە سەدا ٤٩ و دوو لە سەر دە. وردەکارییەکانی ئەم ئامارە ئەمە دەردەخات کە مەودای نیوان دوو بلۆک، لە نزیکەی دە لە سەدەوە بۆ ٤،٧ لەسەد کەم بۆتەوە. سوسیال دیمۆکراتەکان دیسان لە سەرووی خۆشەویستترین حیزبەکانە. دواتریش مۆدێراتەکان کە ٣،٣ لەسەدیان زیاد کردووە و پشتیوانیی ٢٩،٤ لەسەدی دەنگدەرانیان وەرگرتووە.

لەم ناوەدا حیزبی مەسیحییە دیمۆکراتەکان تەنیا ٣،٩ لەسەدی دەنگەکانیان گرتووە و لە خوارەوەی هێڵی هاتنە ناوپەرلەمانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".