Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو ئەندامی دیکەی مۆدێراتەکان، وازیان هێنا

دوو ئەندامی تری حیزبی مۆدێرات لە ستۆکهۆڵم، پاش توێژینەوەی حیزبەکەیان، گشت بەرپرسییەکانیان لێ وەرگیرایەوە چونکە دەرکەوت کە ئەوانیش بۆ کەوتنە ناو لیستەی بەرئەندامانی پەرلەمانەوە، بە پارە دەنگیان کڕیوەتەوە. ئەم دوو کەسە ناویان رۆلف خوێنبەری و پێتر لیندفۆشە و هەر دووکیان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانین.

ستێن نوردین سەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەرایەتیی حیزبەکە لە پایتەخت، دەڵێ ئەو کەسانە گیانی حیزبییان تێدا نەبووە و یاساکانی جێبڕوابوونیان پێخوست کردووە. ئەمەش جێی پەژارەیەکی گەورەیە کە مۆدێراتەکانی ستۆکهۆڵم نەک لە بەر سیاسەت بەڵکوو لە بەر کێشەی ناوخۆیی کەوتوونەتە ناوەندی میدیاوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".