میلیۆنان کرۆن بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕایەوە

ئەو ڕاوەی سندووقی بیمە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ دۆزینەوەی ساختەکاری نابوویەوە، ٣٥٤ میلیۆن کرۆنی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەست خست. ئەمەش لە چاو ساڵی پێشتری ٧٤ لە سەد زێدەبوون نیشان دەدات. هەروەها پێشی درانی ٥٧٧ میلیۆن کرۆنیش کە بڕیار بوو لە داهاتوودا لە سەر بەڵگەی ساختە بدرێت گیرا.

ڕاپۆرتی سندووقی بیمە کە ڕۆژنامەی داگینز نیهێتر دەستی پێ ڕاگەیشتووە ئەمە دەردەخات کە گەورەترین و زۆرترین ساختەکاری لەوەدا بووە کە کەسی ساختەکار هەم یارمەتیی لەم سندووقە وەرگرتووە و هەمیش بە ڕەش کاری کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".